دێنۆ ژینگەیەکی مۆدێرن و پارێزراوە بۆ تایپسکریپت و جاڤاسکریپت کە V8 بەکار دەهێنێت و بە زمانی ڕەست نووسراوە.
deno info) و ڕازێنەرەوەی کۆد (deno fmt).دێنۆ تەنیا یەک فایلە و لەسەر هیچ بەند نییە. دەتوانیت لە ڕێی دامەزرێنەرەکان دایگریت وەک لە خوارەوە باسکراوە، یان وەشانێک لە ئێرە داگریت. .
شێڵ (ماک، لینوکس):
پاوەڕشێڵ (ویندۆز):
هۆمبرو (ماک):
چۆکۆڵاتی (ویندۆز):
سکووپ (ویندۆز):
دروستکردن و دامەزراندن لە ڕێی کارگۆ:
deno_install ببینە بۆ ڕێگەی دیکەی دامەزراندن.
پڕۆگرامێکی ساکار کار پێ بکە:
یان دانەیەکی چڕتر:
import { serve } from "https://deno.land/std/http/server.ts";serve(req => new Response("Hello World\n"));
دەتوانیت زۆرتر قووڵ بیتەوە و نموونەی زۆرتر ببینیت لە مانواڵەکە.
نووسراوێکی سادەی ژینگەی دێنۆ بەردەستە لە doc.deno.land.
دێنۆ مانواڵێکی هەیە کە بابەتەکان بەقووڵی باس دەکات، ڕوونکردنەوە بۆ بەشە جیاوازەکانی دێنۆ دەدات، پێت دەڵێت چۆن دێنۆ بە پڕۆژەکانتەوە بلکێنیت و چۆنیش فراوانی بکەیت بە بەکارهێنانی پێوەکراوی ڕەست.
مانواڵەکە باس لە ئەو شتانەش دەکات کە دێنۆ دابینینیان دەکات.
پەرەپێدەرەکانی دێنۆ کار لەسەر مۆدیوڵە ستانداردەکان دەکەن کە گەرەنتیی کارکردنیان هەیە بە دێنۆ. سەرچاوەی مۆدیوڵە ستانداردەکان لێرەیە.
مۆدڵیولە ستانداردەکان بەردەستن لە deno.land/std و بە بەستەرەکانیان دەتوانن بەکار بهێنرێن، وەک هەر مۆدیوڵێکی تری ES.
دێنۆ دەتوانێت مۆدیوڵ لە هەر شوێنێکی ئینتەرنێتەوە هاوردە بکات، بۆ نموونە گیتهەب، ڕاژەیەکی کەسی یان CDNـەکان وەک Skypack, jspm.io, jsDelivr یان esm.sh.
بۆ ئەوەی بەکارهێنانی مۆدیوڵەکانی تر ئاسان بێت، دێنۆ لەناو خۆیدا چەند کەرەستەیەکی سوودبەخشی تێدایە وەک deno info و deno doc. deno.landـیش بەشێکی تێدایە کە نووسراوی مۆدیوڵەکانت نیشان دەدات. لە doc.deno.land بەردەستە.
deno.land خزمەتگوزارییەکی بڵاوکردنەوەی گشتیشی تێدایە کە لە deno.land/x بەردەستە.
دێنۆ لەناو خۆیدا چەند کەرەستەیەکی تێدایە، بۆ ئەوەی کاتت بۆ بگەڕێنێتەوە و ماندوو نەبیت بە گەڕان بۆ مۆدیوڵی دەرەکی بۆ ئەنجامدانی کارە پێویستەکان. ئەمانە هەندێک نموونەن.
هەموو فایلە JS/TSـەکان لینت بکە:
هەموو فایلە JS/TSـەکان بڕازێنەوە
کۆدەکانت تاقی بکەوە:
test result: ok. 3 passed; 0 failed; 0 ignored; 0 measured; 0 filtered out (27ms)
بۆ فێربوونی زیاتر ئەمانە، بڕوانە ئێرە.
ئەمانە هەندێک نموونەن بۆ ئەوەی هاوکار بن لە فێربوونت.
بۆ نموونەی زۆرتر، examples.deno.land ببینە.